هۆشداری ده‌درێت له روودانی لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم
لافاوێکی پێشتر لە هەرێم.....
وێستگه نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد هۆشداری دا له‌وه‌ی له‌م دوو رۆژه‌دا ئه‌گه‌ری روودانی لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم هه‌یه.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هۆشداری دا له‌وه‌ی كه "هه‌ریه‌ك له‌گه‌رمیان و سنوری كه‌ركوك تا سنوری ده‌شتی كۆیه‌و هه‌ولێریش ئه‌گه‌ری مه‌ترسی دروست بوونی لافاویان له‌سه‌ره له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو".
شاڵاو هیدایه‌ت ده‌ڵێت: "هاوكات حاڵه‌ته‌كه به‌گشتی به‌هێزه‌و له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كان پێشبینی بارانی باش ده‌كه‌ین و له گه‌ڵ ڕودانی هه‌وره بروسكه‌ی به‌هێز و به‌رز بووونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له‌ناوچه‌ی جیاجیا‌و دروست بوونی لافاو تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسیان له‌سه‌ره به‌زۆریش ئه‌و ناوچانه‌ی ناوبران".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هاوكات ئه‌گه‌ری ته‌رزه هه‌یه له‌ناوچه‌ی جیاواز، به‌فریش له‌ناوچه‌ی شاخاوی كوێستاناوی بڕێك ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما 3 ° تا 5 ° داده‌به‌زێت و له‌مه‌ودای تاوه‌كاندا ئه‌گه‌ری زیاد بوونی خێرایی با هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه " له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان باران بارین ده‌چێته سه‌روی نۆڕماڵ به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 10 تا سه‌روی سه‌دا 40".
ئه‌و كه‌شناسه كورده جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "پێویسته هاوڵاتیان دوربكه‌ونه‌وه له‌شوێنه به‌رزه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌وره بروسكه خۆی تێیاندا خاڵی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها نزمایی و چه‌م و دۆڵه‌كان له‌به‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و مه‌ترسییه‌كانی لافاو".
شاڵاو هیدایه‌ت راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م شه‌پۆله تا 28ی مانگ به‌رده‌وامه و دواتر حاڵه‌تێكی تری دابارین هه‌یه بۆ به‌شێك ناوچه‌ی تر".
AM:08:51:26/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 29448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت