بومەلەرزەیەك ئێرانی هەژاند و لە عێراقیش هەستیپێكرا
وێستگه نیوزـ
سەنتەری بومەلەرزەی ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست ئاشكرایكرد كه ئه‌مشه‌و بوومەلەرزەیەک باشووری ئێرانی ھەژاندوه‌و دانیشتوانی عێراقیش هەستیان پێكردوه.
سه‌نته‌ره‌كه ئاشكرایكردوه كه بومه‌له‌رزه‌كه بە گوڕی 4.7 به پێوەری ڕیختەر بە دووریی 70 کیلۆمەتر لە ناوچه‌ی بوشهر روویداوه‌و تا ئێستا هیچ زانیارییەكی ورد لەبارەی زیانەكانی بومەلەرزەكەوە ئاشكرانەكراوە، بەڵام دانیشتوانی باشوری عێراق هەستیان پێكردوە.
بومەلەرزەكەی ئەمشەوی ئێران دوای ئەوە دێت، دوێنێ هەینی بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.4 پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەكانی باكوری خۆرئاوای ئەو وڵاتەی دا و زیانی گیانیی لێ نەكەوتەوە.
PM:11:01:25/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 4092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت