ئاژانسی تاس: پوتن چه‌كی ئه‌تۆمیی ره‌وانه‌ی بیلاروسیا كرد
وێستگه نیوزـ
له سه‌روبه‌ندی به‌رده‌وامیی جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، ئاژانسی هه‌واڵی تاس-ی روسیا بڵاویكرده‌وه كه ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا چه‌كی ئه‌تۆمیی "ته‌كتیكی"ی ره‌وانه‌ی بیلاروسیا كردوه.
ئاژانسه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پوتن رایگه‌یاندوه صه‌كی ئه‌تۆمیی ته‌كتیكی ره‌وانه‌ی بیلا روسیا ده‌كه‌ن.
"روسیا رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بیلاروسیا بۆ بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی ته‌كتیكی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی كردوه"، ئاژانسه‌كه له‌زاری پوتن وای بڵاوكردوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی پوتن، بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و چه‌كه رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ئه‌تۆم پێشێل ناكات و سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاندوه كه ئه‌مریكاش چه‌كی ئه‌تۆمیی له وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاوه‌پێكردوه.
به‌پێی ئاژانسی تاس، روسیا ده‌یان فڕۆكه‌ی بۆ بیلاروسیا گواستوه‌ته‌وه كه توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمیی ته‌كیتكییان هه‌یه.
PM:10:34:25/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت