په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كه‌ی بۆ چه‌ند كاتژمێرێك دواخست


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیاربوو كاتژمێر 8ی ئێواری ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ساز بكات، به‌ڵام دانشتنه‌كه‌ی بۆ چه‌ند كاتژمێرێك دواخست.

فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ دانیشتنه‌كه‌ بۆ كاتژمێر 10:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و دواخراوه‌.

به‌پێی كارنامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاره‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازی هه‌مواری سێیه‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێگازگاكان بدرێت.


PM:09:36:25/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت