یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس له‌سه‌ر نه‌وتی هه‌رێم
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی عێراق دۆسیه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی له رێگه‌ی توركیاوه برده‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس كرد.
له سه‌ره‌تای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه وه‌زاره‌تی نه‌وت پێشوازی له بڕیاری حوكمی كۆتایی له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ده‌كات كه له‌لایه‌ن دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس له 23ی ئازاری 2023 ده‌كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ڵێت: "ئه‌و سكاڵایه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دژی توركیا تۆماركرابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنی هێڵی گواستنه‌وه‌ی عێراقی- توركی ساڵی 1973ی كردووه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته حكومه‌تی توركیا پابه‌ندی رێنمایی لایه‌نی عێراقی بێت له جوڵه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه".
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) تاكه كۆمپانیایه كه ئیداره‌ی نه‌وتی عێراق ده‌دات له به‌نده‌ری جیهانی توركی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه " جه‌خت له په‌یوه‌ندی قوڵی دۆستانه‌ی نێوان عێراق و توركیا ده‌كه‌ینه‌وه و بڕیاره‌كه‌ی دادگا هیچ ئاسته‌نگێك له‌به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و فراوانكردنی دروست ناكات به‌جۆرێك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا بێت به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری و سه‌روه‌ری عێراق به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌باره‌ی ئاینده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه، روونیكردووه‌ته‌وه كه "له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم و توركیا میكانیزمێك بۆ هه‌ناردی نه‌وت داده‌نێین و سوورین له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و به‌شه‌ی كه بۆ هه‌رێم دانراوه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به ئامانجی زیادكردنی داهاتی بودجه‌ی حكومه‌ت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی عێراقی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی ڕاگرتووه.
PM:05:35:25/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 36328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت