تەرمی دایکی لاهور شێخ جەنگی بە خاکسپێردرا


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی ئەمرۆ شەممە 25ـی ئاداری 2023، فاتیمە قادر، دایکی لاهور شێخ جەنگی لە سلێمانی کۆچی دواییکرد، لە مەراسیمێکدا تەرمەکەی بردرایەوە بۆ کۆیە و لە گۆرستانی 'کەکۆن' بەخاکسپێردرا. 

پێشتر لەبەردەم مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی، لاهور شێخ جەنگی بە رۆژنامەوانانی  راگەیاند، تەرمی دایکی دەبرێتەوە کۆیە و سبەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی پرسەی بۆ دادەنرێت. 

سەبارەت بە گیانلەدەستدانی دایکیشی ئاماژەی بەوەکرد، "تەمەنی هەبوو، ئەم ماوەیەش کەمێک ناساخ بوو."

فاتیمە قادر، هاوژینی شێخ جەنگی برا گەورەی جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو کە لە 4ـی شوباتی ساڵی 2016 کۆچی دواییکرد. 


PM:12:42:25/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 3936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت