ڤیدیۆ.. بایدن هەڵەیەکی کوشندە دەکات و دەبێتە مایەی پێکەنین


وێستگەنیوز_

لە وتارەکەی دوێنێی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبەردەم پەرلەمانتارانی کەنەدا، لە بری ناردنی سڵاو بۆ کەنەدا، سڵاوی لە چین کرد و هۆڵی پەرلەمانی پڕ کرد لە پێکەنین.

لە دەسپێکی وتارەکەیدا بایدن وتی: "من ئەمڕۆ سڵاو دەنێرم بۆ چین لەپای.. ببورن، من سڵاو دەنێرم بۆ کەنەدا، خۆتان دەزانن من خەیاڵم هەر لای چینە.. دەی با ئێستا باسی ئەوە نەکەین".

جۆ بایدن ئێستا بە سەردانێک لە کەنەدایە و لەم میانەیدا چاوی بە جەستن ترۆدۆی سەرۆک وەزیران کەوت و وتارێکی فەرمیی لە هۆڵی پەرلەمانی کەنەدا و لەبەردەم پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتەدا پێشکەش کرد و ئەو هەڵەیەی کرد و بووە مایەی پێکەنین.

هاوکات، چەندین جاری دیکە بایدن هەڵەی هاوشێوەی ئەنجامداوە و جارێکی دیکە سەبارەت بە سەردانەکانی بۆ عیراق و ئەفغانستان ئامارێکی هەڵەی دا. هەروەها لە وتارێکیدا ئۆکرانیا و کرواتیا تێکەڵ دەکات و هەموو جارێکیش دەبێتە باس و خواسی میدیا جیهانییەکان.


PM:12:27:25/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت