نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌ستدانی منداڵه دوو ساڵانه‌كه‌ی سلێمانی
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ پاش ئه‌وه‌ی گولـله‌ی له‌ده‌ست ده‌رچووه، گیانی له‌ده‌ست دا.
شه‌وی رابردوو سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 رایگه‌یاند كه"ته‌رمی منداڵێكی بچووك گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه كه به گولـله كۆتایی به ژیانی هاتووه".
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌وباره‌وه وتی: "شه‌وی رابردوو ئاگادار كراینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی منداڵێك له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی نوێ پاش ئه‌وه‌ی گولـله‌ی له‌ده‌ست ده‌رچووه گیانی له‌ده‌ستداوه".
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د بۆ ئێن ئاڕ تی باسی له‌وه‌شكردووه كه "تائێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه".
راشیگه‌یاند كه "لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا منداڵه‌كه توانای هه‌بووه چه‌كه‌كه به‌كار بهێنێت و گولـله‌ی له‌ده‌ست ده‌ربچێت به‌رده‌وامه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، "كه‌سوكاری منداڵه‌كه ده‌ڵێن گوایه منداڵه‌كه ده‌ستكاری چه‌كی باوكی كردووه به گولـله‌ی چه‌كه‌كه كۆتایی به ژیانی هاتووه".
AM:09:14:25/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 18488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت