له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌سڕه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن بۆ نه‌خۆشێك كرا كه "شاخی" ده‌ركردبوو
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند كه له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ندا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌سره نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵ كرا كه "شاخی" ده‌ركردبوو.
په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه كه له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌وانیئی فێركاری شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق، تیمێكی پزیشكی سه‌ركه‌وتووبوون له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پیاوێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵ كه له ملی "شاخی" ده‌ركردبوو.
دكتۆر مهه‌نه‌د ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری و سه‌رپه‌رشتیاری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه رایگه‌یاند كه نه‌خۆشه‌كه چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بوو وه‌ك شه‌كره و فشاری خوێن و بوونی پارچه‌یه‌ك پێستی زیاده له‌سه‌ر ملی له‌شێوه‌ی شاخ.
وتیشی: "تیمه پزیشكییه‌كه سه‌ركه‌وتووانه توانییان ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌نجام بده‌ن و له ئێستادا باری ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه زۆر باشه".
AM:08:46:25/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 23416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت