ئهمریكا وهڵامی هێرشهكهی سهر كێڵگهی عومهر-ی دایهوه
وێستگه نیوزـ
لە تۆڵەی هێرشە درۆنیەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا له رۆژئاوای كوردستان كه كرایهسهر كێڵگهی نهوتی عومهر و بەهۆیەوە بەڵێندەرێک کوژرا و پێنج سەربازی دیکەی ئەمریکی برینداربون، سوپای ئەمریکا لەرێگەی 20 موشەکەوە هێرشی کردە سەر چەند بنکەیەکی سوپای پاسداران و گروپەکانی سەربەو وڵاتە له سوریا.
لهوبارهیهوه پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە نزیک شاری دێرەزور لە رۆژهەڵاتی سوریا، هێرشیانکردوهتە سەر دوو دامەزراوەی سوپای پاسداران.
" لێکۆڵینەوەکان لە لێکەوتەکانی هێرشەکان بەردەوامییان دەبێت، ئاماژە سەرەتاییەکانیش دەریدەخەن کە دامەزراوەکان تێکشکێندراون و بەدواداچوونیش بۆ ژمارەی کوژرا و قوربانییەکانیان دەکەین." پات رایدەر وای وتوه.
پات رایدەر وتویهتی كه هێرشەکان بە مەبەستی پارێزگاری و بەرگریکردن لە هێزەکانی ئەمریکا بوون و هێزەکانیشیان لە سوریا لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردنی داعش.
PM:11:26:24/03/2023
ئهم بابهته 3168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت