تیمێكی تایبه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجێكی خنكاو ره‌وانه‌ی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كرا


وێستگه‌ نیوزـ

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا، تیمێکی تایبەت رەوانەی دەریاچەکە کراوه‌.

شەوی 21/22ی ئەم مانگە، سێ گەنج کە بۆ راوەماسی چووبوونە دەریاچەی دەربەندیخان کەوتنە دەریاچەکەوە و یەکێکیان خنکا، لەدوای روداوەکەوە تا ئێستا، تیمە فریاگوزارییەکانی ناوچەکە سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە.

بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتریش لە روداوەکە، دوو گەنجەکەی دیکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ھەوارەبەرزەوە لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

"تیمەکە سەربە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانین و لەسەر داواکاری قایمقایەتی قەزاکە هاتوون بۆ شوێنی رووداوەکە بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکە." قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان وای وتوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە، پەیوەندیی بە نوسینگەی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوه‌و ئه‌ویش بەڵێنی داوه‌ ئەوەی لە توانادا بێت هاوکار و پشتیوان بن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە.


PM:10:01:24/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو