له به‌سره ده‌یان ده‌رۆزه‌كار ده‌ستگیركران كه 50یان منداڵن
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی بەسرە ده‌ستگیكردنی 95 دەرۆزەکاری راگه‌یاند کە 50 منداڵ و 30 ژن و 15 پیاو بوون و لە هەرێمی کوردستان و موسڵ و کەرکوک نیشتەجێن.
عەلی شیاع، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی بەسرە رایگه‌یاندوه ئەو دەرۆزەکارانە لە پارێزگاکانی هەرێم و کەرکوک و موسڵەوە چوونەتە بەسڕە لە هۆتێلێکدا دەستگیرکراون و ئەو منداڵانەی لەگەڵیاندا بوون منداڵی خۆیان نەبوون، سه‌رجه‌میشیان بەپێی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیر کراون چونکە ئەو منداڵانەی لەگەڵیاندا بوون فڕێندراون و بەزۆر ئەو کارەیان پێکراوە.
لە راگەیاندراوێكی بەشی کۆنترۆڵکردنی تاوانەکانی بەسرەشدا هاتووە، ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كنا 50 منداڵ و 30 ژن و 15 پیاوه‌و ناسنامەیان دیارە و لە پێکهاتەی تورکمان و عەرەبن و هەندێکیان لە هەرێم نیشتەجێن.
PM:08:57:24/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت