دهۆك..ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك به سوتاوی دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان ته‌رمی هاوڵاتییه‌كیان له سنوری قه‌زای شێخان دۆزیوه‌ته‌وه‌و ئاشكرایكرد كه ته‌رمه‌كه سوتێندراوه.
هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیس دهۆك رایگه‌یاند كه ته‌رمه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی له نێوان گوندی ئیسیا و سه‌نته‌ری قه‌زای شێخان دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی: تائێستا ناسنامه‌ی كه‌سه‌كه دیار نییه و ته‌رمه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیكشی دادیی دهۆك كراوه‌و پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردوه.
PM:08:41:24/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت