بۆ یەکەمجار پەرلەمانی نەمسا کیمیابارانی هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند
وێستگه نیوزـ
پەرلەمانتاریَكی كورد كه پێشتر ئهندامی پهرلهمانی نەمسا بووه، رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا پەرلەمانی نەمسا کیمیابارانی هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند.
بێریڤان ئەسڵان، پهرلهمانتاری پێشووی پەرلەمانی نەمسا لە پارتی سەوز دەڵێت، بهجینۆساید ناساندنهكه، لەسەر دەستپێشخەری و پێشنیازی ناوبراو خۆی بوهو بۆ یەکەمجار لە مێژوودا هەموو پارتەکانی نەمسا لە پەرلەمان، کیمیابارانی هەڵەبجەیان وەک جینۆساید ناساندووە.
" ساڵی 2017ش کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانیان لە پەرلەمانی نەمسا بە جینۆساید ناساندووە، بەڵام ئەوکات لەسەر داواکاری ئێزیدییەکان بەناوی جینۆسایدی کوردەوە پێشکەشی پەرلەمانی نەکردوە، بەڵکو وەک جینۆسایدی ئێزیدییەکان ناسێندراوە."، بێریڤان وای وتوه.
بێریڤان ئەسڵان تەمەنی 41 ساڵه و خانمێکی کوردی باکوری کوردستانە و ئەندامی پارتی سەوزی نەمسایە و لە ساڵانی 2013 بۆ 2017 پەرلەمانتاری ئهو وڵاته بووە.
PM:07:26:24/03/2023
ئهم بابهته 2412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت