سعودیه و سوریا په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
دوای پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانیان بۆماوەی زیاتر لە 10 ساڵ، دەنگۆی ئەوە هەیە کە سوریا و سعودیە لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان رێککەوتبن.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیتەرز له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردوه‌ته‌وه: هەردوو حکومەتی ریاز و دیمه‌شق ئامادەکاری دەکەن بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان نیوەی دووەمی مانگی نیساندا واته دوای جەژنی ڕەمەزان.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان وتویه‌تی: بڕیاری كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كان دەرئەنجامی دانوستانەکان بووە لە سعودیە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری سوریا، بەگوێرەی یەکێک لە سەرچاوەکانی ناوچەکە و دیپلۆماتکارێک لە کەنداو.
پێشاریش تەلەفزیۆنی فەرمی سعودیە پشتڕاستی کردەوە کە دانوستانەکان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەردەوامن بۆ دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئێران و سعودیه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، له‌كاتێكدا له شه‌ڕی سوریادا، سعودیه دژی سوریا و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بوو، ئێرانیش پشتیوانی دیمه‌شق و حكومه‌ته‌كه‌ی بوو.
PM:05:55:24/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت