سولی میدیا، درامایه‌كی عه‌ره‌بی بەرهەمهێنا
وێستگه نیوز-
سولی میدیا كه یه‌كێكه له كۆمپانیا چالاكه‌كانی به‌رھه‌مھێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی میدیایی، رایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی درامایه‌كی عه‌ره‌بی كۆتایی پێ هێنا.
كۆمپانیای سولی میدیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دراماكه، ناوی (الخوات)هو پێكهاتووه له 6 ئه‌ڵقه و سیناریۆی (عیماده‌دین حه‌كیم) و ده‌رهێنانی (ئه‌مجه‌د زه‌نگه‌نه)یه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌موو دیمه‌نه‌كانیشی له‌ناو عێراقدا وێنه‌ی گیرا و چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی عه‌ره‌بی ڕۆڵیان تێدا بینی و له مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا، له كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقییه و پلاتفۆرمی ١٠٠١ كه سه‌ر به‌هه‌مان ده‌زگای میدیاییه، په‌خش ده‌كرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سولی میدیا، ئه‌م ھه‌نگاوه وه‌كو ئه‌زموونێكی نایاب ته‌ماشا ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه و پێشخستنی به‌رهه‌مهێنانی دراما له وڵات‌دا. چونكه كاری پرۆدهكشنی ئه‌م درامایه، هه‌ر به‌و سیسته‌مه كراوه كه چه‌ندین ساڵه سولی میدیا كاری له‌سه‌ر ده‌كات و كاردانه‌وه‌ی بێوێنه‌ی هه‌بووه و جێی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نانه بووه كه كاری بۆ كردوون و چاوی له‌وه‌یه ئه‌م ناوچه‌یه بكاته، زۆنی به‌رهه‌مهێنانی پرۆفیشناڵ و ئاستبه‌رز. بچاوهڕوانیش ده‌كرێت، ئه‌م پرۆژه‌یه گوڕێكی تر به ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی دراما بدات".
له‌مباره‌یه‌وه ھونه‌ر ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌رهه‌مهێنان له سولی میدیا، ده‌ڵێت: "ھیوادارین له ئاستی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌دا بین كه لێمان ده‌كرێت. ستافێكی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و بیانی كاریان له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م درامایه‌دا كردووه، كه ده‌توانم بڵێم پێرفێكتترین ستاف بوون".
وتیشی: "جگه له‌وه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه، سوودمان له تواناكانی ده‌روه‌ی وڵاتیش بینیوه، له‌وانه؛ ئێران، توركیا و سوریا و ئیمارات".
روونیشیكرده‌وه كه "به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتیی به‌رهه‌مهێنان له كوردستان و عێراقدا، به‌شێكه له تێڕوانین و ستراتیژمان، پێشتریش له چه‌ندین بواری دیكه‌ی میدیاییدا كارمان كردووه و خاوه‌نی پرۆفایلێكی ناوازه‌ین".
سولی میدیا، یه‌كێكه له كۆمپانیا چالاكه‌كانی به‌رھه‌مھێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی میدیایی. له ساڵی ٢٠١٢ له سلێمانی دامه‌زراوه‌و ئێستا له سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق، خزمه‌تگوزارییه میدیاییه‌كان به ئاستێكی نموونه‌یی پێشكه‌ش ده‌كات و ناوێكی ناسراوی بواره‌كه‌ی خۆیه‌تی.
PM:09:34:23/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت