روسیا: ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی له ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتره
وێستگه نیوز-
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی له ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتره، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یاری به ئاگر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سێرگی ریابكۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به‌ریتانیا هه‌وڵده‌دات جۆرێك چه‌ك بدات به ئۆكرانیا كه یۆرانیۆمی تێدایه، ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئه‌تۆمی دا.
سێرگی ریابكۆف هۆشداری دا له‌وه‌ی له ئێستادا ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئه‌تۆمی له هه‌موو كات زیاتره.
ناوبراو پێیوایه كه له ئێستادا هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا سه‌باره‌ت به دهستپێكردنهوهوهی كاركردن به په‌یماننامه‌ی "نیو ستارت" نییه، كه له‌م مانگه‌دا روسیا هه‌ڵپه‌ساردنی راگه‌یاند.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ئێستادا وڵاته‌كه‌ی له ململانێدایه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆش سێرگی لافرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا هۆشداری دا له‌وه‌ی ره‌نگه ململانێی وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی رۆژئاوا به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا پێ بنێته قۆناغێكی مه‌ترسیداتر، گه‌ر له‌نده‌ن به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ی بۆ پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی به ئۆكرانیا.
PM:06:56:22/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت