ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له پردێ ده‌ستگیركران، ئازاد كران
وێستگه‌نیوز-
ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه‌ی له ناحیه‌ی پردێی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ستگیر كران، ئازاد كران.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌و پێنج پێشمەرگەیەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی ناحیەی پردێ ده‌ستگیركرابوون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئازادکران.
به‌پێی زانیارییه میدیاییه‌كان، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو بازاڕی پردێ چوارده‌وری پێنج پێشمه‌رگه ده‌گرن كه به‌بێ چه‌ك به‌نیازبوون بچنه بنكه‌ی ته‌ندروستیی پردێ و دوای قۆڵ بهستكردنیان ره‌وانه‌ی پۆلیسی پردێ كراون.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان نه‌كردووه له بنكه‌ی پۆلیسی پردێ ئازاد ده‌كرێن، دواتر هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، گوایه ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌ناوی خۆیانه‌وه نییه و به‌ناوی باوكی یه‌كێك له پێشمهرگهكانهوهیه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه ته‌نیا پانتۆڵه‌كانیان سه‌ربازیی بووه و چه‌كیان پێنه‌بووه.
دوای دوو كاتژمێر مانه‌وه له‌و بنكه‌یه‌ش ئازاد كران و دواتر له‌لایه‌ن فه‌وجێكی سوپای عێراقییه‌وه دهستبهركران و بۆ باره‌گای فه‌وجی سێی سوپای عێراق له پردێ بردران.
بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە سنووری پردێ، هیچ لایەکیان بۆیان نییە بە جلوبەرگی سەربازییەوە سنووری یەکدی ببەزێنن، بەڵام ئەو پێنج پێشمەرگەیە جلەکانیان سەربازیی بووە، بەڵام چەکیان پێنەبووە.
PM:05:30:22/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت