قوباد تاڵه‌بانی‌: له‌م مانگه‌دا پێویسته‌ ئیلهام له‌ ماناكانی ئارامی و دان به‌خۆداگرتن و برایه‌تی و پابه‌ندی وه‌رگرین

‌قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

وێستگه‌نیوز-
جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وێڕای‌ پیرۆزكردنی‌ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، رایگه‌یاند كه‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا پێویسته‌ ئیلهام له‌ ماناكانی ئارامی و دان به‌خۆداگرتن و برایه‌تی و پابه‌ندی وه‌رگرین بۆ سه‌رجه‌م كایه‌كانی تری ژیان.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ په‌یامێكی‌ كورتدا رایگه‌یاند كه‌ "هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ گشت موسوڵمانانی دونیا به‌گشتی و كوردستان به‌ تایبه‌ت پیرۆز ده‌كه‌م".

قوباد تاڵه‌بانی‌ ده‌ڵێت: "له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا پێویسته‌ ئیلهام له‌ ماناكانی ئارامی و دان به‌خۆداگرتن و برایه‌تی و پابه‌ندی وه‌رگرین بۆ سه‌رجه‌م كایه‌كانی تری ژیان".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "ده‌سپێكی ئه‌م مانگه‌ به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ركی حكومه‌ت به‌ چاودێری كردنی نرخی كاڵاو بازاڕه‌كان و ته‌ندروستی خۆراك، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان".

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "به‌هیواین ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ له‌ كه‌شێكی پڕ له‌ خێر و خۆشی و ئاشته‌وایی و ته‌بایی دا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوردستان".


PM:05:13:22/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 3472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت