حكومه‌تی عێراق به‌بۆنه‌ی ره‌مه‌زانه‌وه ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی كه‌مكرده‌وه
وێستگه نیوز-
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڕیار دراوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانبه‌ران له مانگی ره‌مه‌زاندا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ماوه‌ی 1 كاتژمێر كه‌مده‌كرێته‌وه.
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی سه‌رپشك كرد له‌وه‌ی ئایا له‌سه‌ره‌تای ده‌وام كاته‌كه كه‌مده‌كه‌نه‌وه یاخود له كۆتایی ده‌وامدا.
PM:04:56:22/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 11372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت