سودانی‌ گه‌یشته‌وه‌ به‌غدا


وێستگه‌ نیوز-

دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ وڵاتی‌ توركیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق گه‌یشته‌وه‌ به‌غدای‌ پایته‌خت.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق گه‌یشته‌وه‌ به‌غدای‌ پایته‌خت.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "محه‌مه‌د شیاع سودانی‌ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌فدی‌ یاوه‌ری‌ دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ سه‌ردانه‌ ره‌سمییه‌كه‌یان بۆ توركیا، گه‌یشتنه‌وه‌ خاكی‌ نیشتمان".

دوێنێ سێشه‌ممه‌ نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە مەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس کە گرنگترینیان دۆسییەی ئاو و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی نێوان هەردو وڵاتە گەشتە تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی سەردانیکردنەکەیان بۆ تورکیا پەیوەندی و هاوکاریەکانیانە بۆ یەکتری لەپێناو پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی هەردوولا.

 سەردانەکە یەکەم سەردانی‌ محەمەد شیاع سودانی بوو بۆ تورکیا دوای‌ دەستبەکاربونی‌ وەک سەرۆک وەزیرانی‌ عێراق.



PM:04:25:22/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو