"شه‌ممه‌ی داهاتوو ماددەکانی هه‌مواری پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان په‌سه‌ند ده‌كرێن"
وێستگەنیوز_
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌و ماددانه‌ی له هه‌مواری سێیه‌می پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ماون به ئاسانی په‌سه‌ند ده‌كرێن.
ئەمرۆ چوارشەممە 22ـی 3ـی 2023، سائیر مخیف، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنەران له‌سەر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دانیشتنی رابردوودا په‌رله‌مان له كۆی 15 بڕگه‌ی پرۆژه‌یاساكه 7 بڕگه‌ی په‌سه‌ندكرد، مه‌به‌ستیەتی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆی هه‌مواری پرۆژه‌یاساكه په‌سه‌ندی بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوانی ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان له‌سه‌ر شێوازی دابه‌شكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1.7ی سیسته‌می سانت لیگۆ هاوڕان، هه‌روه‌ها ره‌تیده‌كاته‌وه له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه له‌باره‌ی هه‌مواری پرۆژه‌یاساكه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌كیان بۆ هاتبێت.
PM:12:03:22/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت