بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی رەمەزان دیاریکرا
وێستگەنیوز_
کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی رەمەزان لە سلێمانی گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیش رایگەیاند، گۆڕانکارییەکە لەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەھلییەکانی ناوشاری سلێمانی دەکات، لە مانگی رەمەزاندا رۆژانە لە کاتژمێر 01:00ـی پاشنیوەڕۆ تا کاتژمێر 09:00ـی بەیانی رۆژی دواتر کارەبا بدەن بە ھاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گۆڕانکارییەی لە کارەبای موەلیدە ئەھلییەکاندا کراوە لەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت.
AM:11:56:22/03/2023
ئهم بابهته 772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت