كۆمپانیای تۆتاڵ ئینرێجی: ڕێككەوتنان لەگەڵ بەغداد سەبارەت بە پرۆژەكانی وزە ڕاگیراوە
وێستگەنیوز_
كۆمپانیای تۆتاڵ ئینرێجی رایدەگەیەنێت، عێراق شوێنێكی خۆش نییە بۆ وەبەرهێنان بەهۆی ئەو هەموو مەترسییەی تێیدایە، هەروەها "دەزانین دۆخی ئاسایشی وزەو جیۆ-سیاسی عێراق چۆنە."
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری باتریك بۆیان، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، کۆمپانیاکە نەگەیشتوەتە چارەسەر لەبارەی ڕێككەوتنی ڕاگیراوی نێوان عێراق و كۆمپانیای ناوبراو سەبارەت بە پرۆژەكانی وزە كە بەهاكەی 27 ملیار دۆلارە. دەشڵێت، "دوای گۆڕانی حكومەت ڕێككەوتنەكەیان ڕووبەڕووی كێشە بوەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆتاڵ ئینرێجی پێویستە "دڵنیابێت" كە حكومەتی نوێ ڕەزامەندە لەسەر ئەو گرێبەستەی لە مانگی كانونی دووەمی 2021 واژوكراوە. بەڵام "تائێستا ئەو دڵنیاییەمان بەدەستنەهێناوە بۆیە ناتوانم كۆمپانیاكە ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر بكەمەوە، عێراق شوێنێكی خۆش نییە بۆ وەبەرهێنان بەهۆی ئەو هەموو مەترسییەی تێیدایە؛ دەشزانین دۆخی ئاسایشی وزەو جیۆ-سیاسی عێراق چۆنە."
بەوتەی سەرچاوەكانی حكومەتی عێراق، بەغداد پێداگرە لەسەر ئەوەی خاوەنی 40% پشكەكانی پڕۆژەكە بێت، ئەوەش خاڵی سەرەكی ناكۆكییە لەنێوان عێراق و كۆمپانیاكە.
AM:11:08:22/03/2023
ئهم بابهته 792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت