سەفین مەلا قەرە: لای ئێمە کاک بافڵ سەرۆکی یەکێتیە


وێستگەنیوز_

سەفین مەلا قەرە، ئەندامی دەسلەکارکێشاوەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، "بێگومان لای ئێمە کاک بافڵ سەرۆکی یەکێتیە، خۆیان هەڵیانبژاردووە ئێمە داماننەناوە، مامەڵەی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانیش لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی و سەرکردایەتی ئەو حزبەیە."

سەفین مەلا قەرە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، "خۆی شێخ لاهور پەیوەندی کرد بە بەبەشی پەیوەندییەکانی ئێمە، وتبووی بەرنامەمان هەیە سەردانمان بکات و دواتریش سەردانی لایەنەکانی تر دەکات."

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو ئەندامی سەرکردایەتی لەگەڵ بوو (پەروین خان و خوشکە ژینۆ) ئێمە پەیوەندیمان بەوەوە نییە، ئەوان لە یەکێتی دەرکراون یان نا چونکە ئەوان ناسیاون وە ئەوانیش وەک یەکێتی نەهاتبوون بۆ ئەو سەردانە بەڵام بۆ خۆیان دوایی بڵاوی دەکەنەوە کە وەک هاوسەرۆک و یەکێتی هاتوون ئەوە خۆیان ئازادن وەک چی ناوی خۆیان دەبەن."

دووپاتیشیکردەوە، "ئێمە حەزناکەین دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی یەکێتی بکەین، هەتا لەگەڵ کاک لاهوریش باسی ئەوەمان کرد، کە دەتوانن بە دیالۆگ و گفتوگۆ کێشەکانی لەگەڵ یەکێتی چارەسەر بکەن چونکە ئەوان هاوڕێ و ئامۆزان، بۆ خۆیان باشە کێشە نەبێت."

سەفین مەلا قەرە باسی لەوەشکرد، "نەمزانیووە یەكێتی گللەییان کردبێت، ڕەنگە لە دڵی خۆیاندا پێیان ناخۆش بوبێت، بەڵام نەمبیستووە گللەییان لێمان کردبێت، وە مافی گللەییشییان نییە، چونکە ئێمە بزووتنەوەیەکی سەربەخۆین و پەیوەندی و دیدار لەگەڵ کێ دەکەین یان نایکەین ئازادین، هەروەک ئێمە حەقمان بەسەر ئەوانەوە نیە، ئەوانیش ناتوانن حەقییان بەسەر ئێمەدا هەبێت کێ دەبینین یا کێ نابینین. "


AM:10:31:22/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو