ڕانیە.. تۆمەتبارێك دەستگیرکرا لە ساڵی 2009 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە


وێستگەنیوز_

لە رانیە تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە ماوەی نزیکەی 14 ساڵە فەرمانی گرتنی هەبووە.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، "دوای بە دەستهێنانی بڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای ڕانیە هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مکافحە) توانیان تۆمەتبارێك بەناوی (ە. ا. ع) لە ڕەگەزی نێر دەستگیربکەن کە لە ساڵی 2009ـوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە."

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو "تۆمەتبارە" بە پێی ماددەی 406 لە دادگای نەوجەوانان فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام ڕایکردبوو بۆ دەرەوەی ووڵات.

پۆلیسی راپەرین دەشڵێت، "دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، بەڕێز دادوەر بڕیاریدا کە دوای تەواوبوونی ڕێکاری یاسای تۆمەتباری ناوبراو بنێردرێت بۆ دادگای ناوبراوی سەرەوە."


AM:09:19:22/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 3968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت