بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووریی نێوان پاکستان و ئەفغانستانی هەژاند
وێستگه‌نیوزـ
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەیەکی سنووری نێوان ئەفغانستان و پاکستانی هەژاند و بە وتەی شایەتحاڵان، لە کابوولی پایتەختی ئەفغانستانیش هەستی پێکراوە.
بەگوێرەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئەڵمانی بۆ زانستی زەویناسی، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 6.8 رێختەر روویداوە و سەنتەری زەویناسی ئەوروپی و ئەمریکیش دەڵێن، گوڕەکەی 6.5 رێکختەر بووە.
لای خۆیه‌وه پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زای كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له هه‌رێمی كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئەگەری زۆرە ئەم بومەلەرزەیەی له سنووری نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان روویداوه ببێتە هۆی ئەوەی پلێتی فارسی (زاگرۆس) بجوڵێنێت، ئه‌مه‌ش دەبێتە هۆی روودانی بومەلەرزە لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان و باشووری ئێران و کوردستانی باکوور و فشارەکان بۆ سەر پلێتی فارسی زیاتر بکات.
باسی له‌وه‌شكردووه: "ئەگەری روودانی بومەلەرزەی پلە نەزانراو هەیە لە کات و شوێنی نەزانراو لە ناوچەکانی کە باسمان کرد".
PM:09:21:21/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 8444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت