ئه‌ردۆغان له قه‌رزی كاره‌با و غازی زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه خۆش ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاریدا له تەواوی قەرزەکانی کارەبا و غازی سروشتیی سەر زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی مانگی رابردوو خۆش بێت.
لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڕیاری سڕینەوەی قەرزی کارەبا و غازی سروشتیی سەر زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەكه‌ی بە واژۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بڵاوكرده‌وه‌و بریاره‌كه دانیشتوانی پارێزگاکانی سەمسور، هاتای، مەڕە، مەلەتی و شارۆچکەکانی ئیسڵاحیە و نورداخی سەربە پارێزگای دیلۆک ده‌گرێته‌وه‌و بژاردنی پسوولەی کارەبا و گازیان لە 6ی شوبات بۆ 31ی ئایار بۆ دواخراوه.
له 6ی شوباتی 2023، دوو بومەلەرزە بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر، کە چەقەکەیان لە مەرەش بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستانیان هەژاند و بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تائێستا نزیکەی 50 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
PM:12:59:21/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت