ڤیدیۆیەکی نوێ..شاباز زەمانی لەلایف موزیکێکدا لەچەند ئامادەبوویەک دەدات


وێستگەنیوز-

ڤیدیۆیەکی نوێی شاباز زەمانی هونەرمەندی، گۆرانیبێژ بڵاوکرایەوە کە لەچەند ئامادەبوویەکی لایف موزیکێک دەدات.

وێستگە نیوز مێژووی ڤیدیۆکەی بۆ ساغ نەبۆتەوە، بەڵام هەوادارانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژە بۆ دروستی ڤیدیۆکە دەدەن کە شەوی ڕابردووە. 

هۆکاری ئەم هەڵسوکەوتە نوێی هونەرمەندەکە نەزانراوە، بەڵام دەردەکەوێت هێرش دەکاتە سەر ئامادەبووانی لایف موزیکێکی خێزانی و وێڕای بۆکس دەبە ئاویشیان تێدەگرێت.

کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردووش، شاباز لایف موزیکێکی هەڵوەشێندرایەوەو بەتۆمەتی چەکی بێ مۆڵەت و سەرانە وەرگرتن لە هاوڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا، بەڵام هەر زوو ئازادکرا و ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئاسایش بۆیان دەرکەوتووە تۆمەتەکان ڕاست نین و ئەوەی هەیە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە و پەیوەندی بەخودی خۆیەوەیەتی .

جۆینی ته‌له‌گرامی وێستگه‌ نیوز به‌ بۆ بینینی ڤیدیۆکە


AM:09:40:21/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 7944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو