نرخی نه‌وت و زێڕ به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وت و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رارود به‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ كه‌مێك به‌رزبونه‌وه‌یان به‌خۆوه‌ بینی.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی ئازاری 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 73 دۆلار و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 72 دۆلار و 30 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 67 دۆلار و 26 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌  هه‌زار و 981 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ یه‌ك هه‌زار و 975 بووه‌.


AM:09:18:21/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت