بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ موسڵ روویدا


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ خۆرهه‌ڵاتی قه‌زای شنگال-ی سه‌ربه‌ شاری موسڵ روویداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكردوه‌ كه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 7:37 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ گوڕی 3.1 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر روویداوه‌.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ 38 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری خۆرهه‌ڵاتی قه‌زای شه‌نگاله‌وه‌ دوور بووه‌ و هه‌ستكردن به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ و كه‌وتنه‌وه‌ی زیان تۆمار نه‌كراوه‌.


PM:09:43:20/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 5556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت