داوا له به‌رپرسانی روسیا كرا چیتر ئایفۆن به‌كارنه‌هێنن
وێستگه نیوزـ
كۆشكی كرملین داوای له‌و به‌رپرسانه كرد كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی روسیا ئاماده ده‌كه‌ن، له مانگی داهاتوه‌وه چیتر مۆبایلی ئایفۆن به‌كارنه‌هێنن.
رۆژنامه‌ی كۆمرسانت-ی روسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه به‌رپرسانی كرملین ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانی خۆرئاوا دزه بكه‌نه ناو مۆبایلی به‌رپرسانی روسیاوه به‌تایبه‌ت بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته كه بڕیاره ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كه له ترسی ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی خۆرئاوا، سێرگی كرینكۆ، جێگری یه‌كه‌می ئیداره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی روسیا له سیمینیارَكدا فه‌رمانی به‌و به‌رپرسانه كردوه كه ئه‌ركی سیاسه‌تی ناوخۆییان له ئه‌ستۆدایه، تا مانگی نیسانی داهاتوو، مۆبایله‌كانیان بگۆڕن و ئایفۆن به‌كارنه‌هێنن.
PM:07:45:20/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت