جۆ بایدن بانگهێشتی بەهمەنی‌ قوبادی بۆ کۆشکی سپی دەکات

‌جۆوبایدن و بەهمەنی قوبادی

وێستگه‌نیوزـ

لەسەر داوا و بانگهێشتی سەرۆکی‌ ئەمریکا دەرهێنەری ناسراوی کورد بەهمەنی قوبادی به‌شداری له رێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کوردی لە کۆشکی سپی ده‌کات.


دەرهێنەرو سینەماکاری ناوداری کورد بەهمەن قوبادی لەسەر بانگهێشتی فەرمی جۆ بایدێن، سەرۆک ئەمریکا و جیل بایدێن هاوسه‌ری بایدن، وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی دیاری کورد، لە کۆشکی سپی به‌شداری له رێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کورده‌وارییدا ده‌کات.

سینەماکاری بەئەزموونی کورد بەهمەنی قوبادی له رێگای نامه‌یه‌کی فه‌رمییه‌وه له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا بۆ به‌شداری له رێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کورده‌واری بانگهێشتی فەرمی کۆشکی سپی کراوه، تا رۆژی سێشه‌مه 21ی ئازاری 2023، له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌شداریی بکات.

بڕیار وایه له‌م رێوڕه‌سمه‌دا، چه‌ندین به‌رپرسی باڵاو سەرۆکی وڵاتی جیهان و کەسایەتییە ناودارەکانی‌ جیهان بەشداری بکەن و بەهمەنی قوبادیش وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی کورد ئامادە دەبێت.


PM:04:01:20/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 2404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو