سێ کەس لەسەر رووداوی کوشتنی هاوڵاتیەکەی سلێمانی دەستگیرکران
وێستگەنیوز_ تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، کەمێک لەمەوبەر سێ هاوڵاتی لەسەر کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەرەکی کەنەسوورەی سلێمانی لە لایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکران.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەم سێ کەسە داوای بڕی 100 هەزار دۆلار واتە 10 دەفتەر دۆلاریان کردووە لە بەرامبەر ئازادکردنی."
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه له رۆژی هه‌ینییه‌وه هاوڵاتییه‌كی شاری سلێمانی دیارنه‌ماوه، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا توانیویانه ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه بدۆزینه‌وه".
ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت: "ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه له نزیك له ماڵێك له گه‌ڕه‌كی كه‌نه‌سوره دۆزراوه‌ته‌وه و له ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی له‌ژێر خاك ده‌رهێنراوه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه".
وێستگەنیوز زانیویەتی، ئەو هاوڵاتیەی کوژراوە ناوی 'رەحمان رەحیم محەمەد' تەمەن 46 ساڵە، خێزاندارە و باوکی شەش منداڵ بووە. پیشەی شۆفێری تەکسی بووە؛ و لە رۆژی هەینی رابردوو دیار نەماوە و ئەمرۆ تەرمەکەی لە کەنەسورە بە خنکاوی دۆزرایەوە و شوێنەواری بلۆک بەسەریەوەیەتی.
هاوکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، "بکوژەکان هاوڵاتی سوورین و پێشتر داوای 10 دەفتەر دۆلاریان کردووە لە بەرامبەر ئازادکردنی رەحمان رەحیم-ـدا."
PM:03:18:20/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت