له‌ سلێمانی كه‌سێك دوای دوو مانگ له‌ ئازادبوونی ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ دزی كردن

‌تۆمەتبارەکەو ئەو بڕە پارەیەی بردویەتی

وێستگه‌نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی كه‌سێكی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند و ئاشکراشیکردووە، دەستگیرکراوەکە تەنها دوو مانگە لە زیندان ئازاد بووە و كه‌ پێشتریش له‌سه‌ر هه‌مان كار ده‌ستگیر كراوه‌.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند: "دوای کۆکردنەەوی زانیاری و چاودێریکردنی تۆمەتبارێک، مەفرەزەکانی نوسینگەی رۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە هاوکاری نوسینگەی بەکرەجۆ توانیان تۆمەتبارێک بەناوی (ج..ح.س)ی لەدایکبووی 1984 دەستگیربکەن و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە چەند تاوانێکی دزیکردنی ئەنجامداوە و بڕیکی زۆر پارەی لە چەند کەسێک دزیوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: " ناوبراو پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر لەسەر تاوانی دزیکردن سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە و ماوەی دوو مانگە سزاکەی تەواو کردووە و ئازاد کراوە، لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەگەڵیدا بەردەوامە".


PM:03:14:20/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت