بارزانی: له نهورۆزدا هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازم
مەسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
وێستگهنیوزـ
مەسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هیوای ئاشتی و ئارامیی بۆ هەموو لایەك خواستووە.
بارزانی لە پەیامەکەیدا، پیرۆزبایی لە بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە و هەموو کوردستانیان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات کردووە.
رۆژی سێشەممە 21ی ئازاری 2023، یەکەمین رۆژی جەژنی نەورۆز و ساڵی 2723ی کوردییە و بڕیاره له ئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه 20ی ئازاری 2023، ئاگری نهورۆز له سهرجهم ناوچه كوردییهكان بكرێتهوه.
هاووڵاتییانیش لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، کە جەژنی نەتەوایەتیی گەلی کوردە، ئاهەنگ دەگێڕن.
PM:01:33:20/03/2023
ئهم بابهته 544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت