له سلێمانی 58 باڵیۆز و كونسوڵ و دیبلۆماتكار به‌شداری ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كه‌ن
وێنەی بافڵ تاڵەبانی و لەتیف رەشید، لەکاتی دانانی تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری مام جەلال
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق و زیاتر له 58 باڵیۆز و كونسووڵ و دیبلۆماتكار، ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له پاركی هه‌واری شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ژماره باڵیۆز و كونسوڵ و دیبلۆماتكاره له ئێستا سەرەتای چالاکییەکانیان ده‌ستپێكردووه بە سەردانی مەزاری مام جەلال له ده‌باشان، له‌تیف ره‌شید، سەرۆک کۆماری عێراق یاوەری کردن و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی لێکردن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئازاری 2023، ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتییان و گه‌شتیاران و میوانانی ده‌ره‌وه و باڵیۆز و كونسووڵی وڵاتان و دیبلۆماتكاران، له پاركی هه‌واری شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.
PM:01:22:20/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت