په‌یامێك له مه‌سرور بارزانییه‌وه بۆ قوباد تاڵه‌بانی
مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوا له قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و تیمی وه‌زاری یه‌كێتی ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئازاری 2023، په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانییان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکات.
ده‌شڵێت: "هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، رۆژانی جەژن و پشوو بەسەرببەن. لە هەمانکاتدا، داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، لە کاتی گەشت و سەیرانەکانیاندا، پاک و خاوێنی ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان بپارێزن. هەروەها پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن و دووربن لە تیژڕۆیی".
مه‌سرور بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وتووه: "جەژنی نەورۆز، هێمای یەکگرتن و یەکڕیزی و سەرکەوتن و ئازادی گەلی کوردستانە، لەم بۆنەیەدا، جەخت لە تەبایی و هاوهەڵوێستی خەڵکی کوردستان دەکەینەوە لە پێناو پاراستنی دەسکەوتە نیشتمانییەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانمان".
له به‌شێكی دیكه په‌یامه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی و رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی هاووڵاتییانی ئازیزمان و خوڵقاندنی کەشێکی ئەرێنی، داوا لە بەڕێزان جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی وەزاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکەمەوە، کە لە دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی نەورۆز، بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی گشت کێشەکان لە شوێن و پێگەی فەرمیی خۆی، گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بەیەکەوە، کاربکەین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
PM:01:04:20/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت