وه‌زاره‌تی دارایی له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌و رۆژانی نه‌ورۆزدا روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ رۆژانی نه‌ورۆزدا وێڕای ئه‌وه‌ی پشووی فه‌رمی راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌پێی خشته‌ی راگه‌یه‌ندراو به‌رده‌وام ده‌بن له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌.

وه‌زاره‌تیب دارایی و ئابووری هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئازاری 2023، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: رۆژانی پشووی نەورۆز دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت بەپێی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "دەوامی سەرجەم ئەوبانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە".



PM:12:40:20/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 4568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو