زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به‌و ته‌رمه‌ی له كه‌نه‌سوره دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی زانیاری نوێ له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كی كه‌نه‌سوره ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه له رۆژی هه‌ینییه‌وه هاووڵاتییه‌كی شاری سلێمانی دیارنه‌ماوه، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا توانیویانه ته‌رمی هاووڵاتییه‌كه بدۆزینه‌وه".
ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت: "ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه له نزیك له ماڵێك له گه‌ڕه‌كی كه‌نه‌سوره دۆزراوه‌ته‌وه و له ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی له‌ژێر خاك ده‌رهێنراوه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه".
ئاشكراشیكرد كه "ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه كاسب بووه"، و به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌مه‌نی 45 ساڵه و باوكی شه‌ش منداڵه و ناوی (ر.ر.م.) و ماڵی له به‌كره‌جۆ بووه، تەرمەکەش خنکێنراوە.
ئاسایشی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه و سێ تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه به‌رده‌وامه".
AM:10:48:20/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 7284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت