په‌رله‌مانی عێراق رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیاریكرد
وێستگه نیوز-
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ رۆژی 6ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵی وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاریكرد.
رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌فه‌رمی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق بڵاویكرده‌وه كه كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نیساب ته‌واو بوو و دانیشتنی په‌رله‌مانی عێرق ده‌ستیپێكرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌ی 15 و 16ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن درا.
به‌گوێره‌ی مادده‌ی 15، 320 كورسی به‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌شده‌كرێت، نۆ كورسیش به‌سه‌ر كۆتاكاندا به‌مشێوه‌یه دابه‌شده‌كرێت مه‌سیحی 5 كورسی له هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی به‌غدا، نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك، هه‌ولێر و دهۆك.
سابیئه‌ی مه‌ندائی یه‌ك كورسی له‌پارێزگای به‌غدا، كوردی فه‌یلی له پارێزگای واست یه‌ك كورسی، شه‌به‌ك یه‌ك كورسی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئێزیدی یه‌ك كورسی له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
په‌رله‌مان بڕیارشی دا ئەو پارێزگایانەی کۆتاکانیان بەسەردا دابەشکراوە بە یەک بازنە هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن. هەروەها پەرلەمان دەنگی لەسەر ماددەی 16 ی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان، ئەویش جیاکردنەوەی دەنگەکانە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی و بەدەست، واتە لە هەمان وێستگەی دەنگدان جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەستیش ئەنجامدەدەرێت.
هاوكات په‌رله‌مانی عێراق رۆژی 6ی تشرینی دووه‌می 2023ی وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاریكرد.
AM:09:22:20/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت