جه‌عفه‌ر ئیمینكی: پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتن... كورسی كۆتاكان وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه
وێستگه نیوز-
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر لیستی نیمچهكراوهی هه‌ڵبژاردن رێككه‌وتوون، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "رێككه‌وتن كراوه كورسییه‌كانی كۆتا وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه".
جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر سیستمی چوار بازنه‌یی و یه‌ك ئه‌نجوومه‌ن رێككه‌وتوون".
جه‌عفه‌ر ئیمینكی بۆ كه‌ناڵی رووداو ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر لیستی نیمچهكراوهی هه‌ڵبژاردن رێككه‌وتووین".
وتیشی: "بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كار به تۆماریی ده‌نگدانی ساڵی 2021ی به‌غدا ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی پێكهاته‌كان كه خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكیی نێوان حیزبه‌كان به‌گشتی و پارتی و یه‌كێتییه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاشكرایكرد كه "رێكه‌وتن كراوه، كورسی كۆتاكان وه‌كو خۆی به 11 كورسی بمێنێته‌وه".
راشیگه‌یاند كه "بۆ شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شیان خۆیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیار له‌سه‌ر شێوازی یه‌ك بازنه‌یی یان فره‌بازنه‌یی ده‌ده‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه و ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت".
AM:08:58:20/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 6688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت