مهكتهبی سیاسیی یهكێتی نیشتمانی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه
وێستگه نیوزـ
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزهوە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و هیوای خواست: "نهورۆزی ئهمساڵ ببێتە ھەوێنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی".
له بهشێكی پهیامهكهی مهكتهبی سیاسیی یهكێتیدا هاتوه: "یەكێتی لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەهاتووەكانی گەلەكەماندا ھەمیشە لەخەبات و تێكۆشان بەردەوامدەبێت".
دەقی پەیامەكەی مهكتهبی سیاسیی یهكێتی نیتشمانی كورردستان:
بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی (٢٧٢٣) وە گەرمترین پیرۆزبایی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و گەلانی ناوچەكە دەكەین و ئومێدەوارین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە ھەوێنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و پتەوكردنی یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان.
نەورۆز كە نوێبوونەوەی سروشتە، جەژنی ئازادیخوازان و راپەڕینی كوردیشە دژی ستەمكاری و ھاوكاتە لەگەڵ یادی تاجی سەركەوتنەكانی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە شاری كەركوك. لەم بۆنەیەدا بەڵێن دووپاتدەكەینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەھاتووەكانی گەلەكەماندا، لە چوار چێوەی پرەنسیپە دەستورییەكانی عیراقی فیدراڵدا ھەمیشە لەخەبات وتێكۆشان بەردەوام دەبێت .
ھەر لەم بۆنەیەدا دروود بۆ گیانی پاكی شەھیدانی رێگای رزگاری كوردو كوردستان و سڵاو بۆ كەسوكاری شەھیدان و پارێزەرانی دەسكەوت وئازادییەكانی گەلەكەمان دەنێرین .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمایی كوردستان
PM:10:39:19/03/2023
ئهم بابهته 8620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت