ئه‌وقافی سلێمانی کاتەکانی بانگ له‌ مانگی رەمەزاندا رێکدەخاتەوە

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئەوقافی سلێمانی کاتەکانی بانگی رێکخستەوە، کە دەبێت مامۆستایانی ئاینی لە مزگەوتەکاندا پێوەی پابەندبن، هاوکات کێشەی دیایکردنی قیبلە لە 14 مزگەوت چارەسەرکراوە.


محەمەد عەبدوڵا پێنجوێنی، سەرۆکی لیژنەی رێکخستنەوەی کاتەکانی بانگ بە ئاسۆی شاری سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: لە ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک کێشە بەهۆی کاتەکانی بانگدان لە مزگەوتەکان دروستبوو، بۆیە بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ رێکخستنەوەی کاتەکانی بانگدان لەسەر بنەمایەکی زانستی.

باسی له‌وه‌شكرد: ئێستا لیژنەکە کاتەکانی بانگدانی لە پارێزگای سلێمانی رێکخستووەتەوە، بۆ ماوەی ساڵێک وەک تاقیکردنەوە لە مزگەوتەکاندا پەیڕەودەکرێت، کە جیاوازی لە کاتی بانگدان بەپێی شارۆچکەکان دەگۆڕێت، بۆ نمونە لە ناوچەکانی هەورامان و خورماڵ سێ خولەک پێش شاری سلێمانی بانگدەدات، بەڵام لە رانیە سێ خولەک پاش سلێمانی بانگدەدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، نزیکی 14 مزگەوت کێشەی ڕووگە (قیبلە)یان هەبووە کە پێشتر بەشێوەیەکی هەرەمەکی رووگە دیاریکراوە، ئێستا ئەو مزگەوتانە بەشێوەیەکی زانستی رووگەکەیان بۆ دیاریکراوە.

لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانیش محەمەد عەبدوڵا پێنجوێنی، رایگەیاند، تا ئێستا پێشبینی دەکەن ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، بەڵام تا ئێستا نازانن مانگی شەعبان 29 یان 30 رۆژە، بۆیە تا مانگ نەبینن بڕیاری کۆتایی لەسەر یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان نادەن.


PM:01:05:19/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 5968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو