لە بەغدا كه‌سێك دایك و باوكی كوشت و خوشكه‌كه‌ی بریندار كرد
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه تۆمه‌تباره به كوشتنی دایك و باوكی و برینداركردنی خوشكه‌كه‌ی له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مه‌فره‌زه‌كانی ئاژانسی هه‌وڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی به هه‌وڵی هه‌وڵگیری بێوێنه، توانییان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌سه بكه‌ن كه له به‌غدا به چه‌ك دایك و باوكی كوشتبوو و خوشكه‌كه‌ی برینداركردبوو، دواتر هه‌ڵاتبوو.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "له كاتێكی پێوانه‌ییدا توانرا، تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌شدا بگیرێت كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام دابوو".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راشیگه‌یاند كه رێوشوێنی یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر و تۆمه‌تبار رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه تا به سزای یاسایی خۆی بگات.
AM:10:08:19/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 6096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت