ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاتییه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بودجه نییه
وێستگه نیوز-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێیوایه كه دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا كاتییه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق نابێت.
میدیا عێراقییه‌كان له زاری جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داهاتی عێراق به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 95 پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، به‌ڵام ناتوانین بۆ ماوه‌ی دو ڕۆژ یان زیاتر پشت به دابه‌زینی نرخی نه‌وت ببه‌ستین".
جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێت: "ئه‌م دابه‌زینه‌ی ئێستا په‌یوه‌سته به هه‌ندێك بارودۆخه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش هیچ ترسێك له دابه‌زینی ئێستا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر بودجه نییه".
وتیشی: "ناتوانرێت ته‌نها به دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ چه‌ند ڕۆژێك حوكم له‌سه‌ر سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانی عێراق بدرێت، چونكه بودجه وه‌ك ڕێژه‌یه‌كی ساڵانه هه‌ژماری بۆ ده‌كرێت نه‌ك ته‌نها دو رۆژ، به‌و پێیه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك دوو مانگی داهاتوودا ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی نه‌وت هه‌یه".
جه‌مال كۆچه‌ر راشیگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی له ناو بودجه‌ش هه‌ژمارده‌كرێت له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ساڵانه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش هیچ كاریگه‌رییه‌كی كه‌مبونه‌وه‌ی نییه".
له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراقدا، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 70 دۆلار دیاریكراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 72.97 دۆلاره.
AM:08:29:19/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت