موچه‌ی نوێی فه‌رمانبه‌رانی عێراق له حكومه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌یه بۆ په‌رله‌مان و سورن له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی
وێستگە نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق په‌سه‌ندكردنی پله‌به‌ندیی نوێی موچه‌ی موچه‌خورانی تهواوكردوهو په‌رله‌مانیش چاوه‌ڕوانه بگاته ده‌ستی تا په‌سه‌ندی بكات.
عه‌لی شكور، په‌رله‌مانتاری عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه موچه‌ی نوێی موچه‌خۆران بۆ هه‌موو توێژه‌كان دادپه‌روه‌رانه‌یه و په‌رله‌مانیش گفتوگۆ له‌سه‌ر رهشنوسیهكهی ده‌كات كه چاوه‌ڕوانه له حكومه‌ته‌وه پێی بگات.
"هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ بكرێت و ئه‌م پلهبهندهییهش دواناكه‌وێت و په‌رله‌مانتاران سورن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی"، عه‌لی شكور وای وت.
پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه كه حكومه‌تی عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر
پله‌به‌ندییه‌كی نوێ بۆ موچه‌خۆرانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ده‌كات و به‌پێی پێشنیازه‌كه، گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له به‌رژه‌وه‌ندیی موچه‌خۆران ده‌كرێت.
خشته نوێیه‌كه‌ی موچه‌خۆرانی عێراق پله‌ی 1 تا 11 ده‌گرێته‌وه‌و له پێشنیازه‌كه‌دا هاتووه كه ساڵانه سه‌ره‌موچه بۆ هه‌موو پله‌یه‌ك ببه‌سترێت و سه‌رجه‌م موچه‌خۆران ده‌رماڵه‌یه‌كیان به 50%ی موچهكیان له‌ژێر ناوی "باشتركردنی گوزه‌ران" بۆ ببڕدرێتهوهو 30%یش ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسییان بۆ خه‌رج بكرێت.
PM:09:08:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت