بارزانی نوێنهری وڵاتانی بیانیی بانگ كرد: نابێت ئیرادەیەكی دیاریكراو بەسەر پێكهاتەكانی هەرێم بسەپێندرێت
وێستگه نیوزـ
سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نیوهڕۆخوانێكی بۆ ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان سازكرد و له وتهیهكدا سهبارهت به پێكهاتهكانی ههرێم و پرسی پێكهاتهكان له ههڵبژاردندا وتی: نابێت ئیرادە و سیغەیەكی دیاریكراو بەسەر پێكهاتەكانی هەرێم بسەپێندرێت و هیچ دەستوەردانێكیش لە مافهكانیاندا بكرێت.
بهپێی راگهیهندراوێكی بارهگای بارزانی، ئەمڕۆ شەممە لە پیرمام مەسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان میوانداریی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستانی كرد و نیوەڕۆخوانێكی بۆ ساز كردن و وتەیەكی پێشكەش كردن.
بارزانی له میانی وتهكهیدا باسی له بارودۆخی سیاسی و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوهو وتویهتی: دەرفەتێكی باش بۆچارەسەركردنی كێشەكان لەئارا دایە و ئیرادە و خواستێكیش دەبینرێت بۆ ئەوەی كێشەكان بە لێكگەییشتن و بە پشتبەستن بە دەستور و لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنانە چارەسەر بكرێن كە لەنێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت بەستراوە.
له وتهكهیدا بارزانی سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی محەمەد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستانی بە دەرفەتێکی باش بۆ لێکگەییشتنی زیاتری نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لهبارهی نەهێشتنی ناکۆکییەکان لەقەڵەم دا.
لهسهر دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش بارزانی رایگهیاندوه: بۆ ئەوەی شەرعیەت لە هەرێمی كوردستان نەخرێتە ژێر پرسیار پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت، هاوكاری و هەماهەنگییەكی باشیش لەنێوان تیمە نێودەوڵەتییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم هەیە بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان.
"پەیوەست بە مافی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكاندا بارزانی ئەوەی دوپاتكردەوە كە نابێ هیچ دەستوەردان لە مافی پێكهاتەكاندا بكرێت و ئیرادە و سیغەیەكی دیاریكراو بەسەر پێكهاتەكانی هەرێم بسەپێندرێت. دەبێ ڕێز لە ئیرادەی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بگیرێت و خودی پێكهاتەكان و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەر سیستمێك بۆ بەشداریكردنی پێكهاتەكان بە باش بزانن بەلای ئێمەشەوە پەسەند دەبێت." راگهیهندراوهكهی بارهگای بارزانی وای وتوه.
PM:07:24:18/03/2023
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت