پەرلەمانی عێراق گفتوگۆکردن لەسەر یاسای بودجە دەستپێدەکات


ویستگەنیوز_

حکومەتی عێراق رایگەیاند، رەشنووسی یاسای بودجەی دارایی بۆ ماوەی سێ ساڵ رادەستی پەرلەمان کردووە، هاوکات پەرلەمانیش  دەستپێکردنی گفتوگۆی پێویستی وەک ئامادەکاری بۆ پەسەندکردنی پشتڕاستکردەوە.

باسم ئەلعەوادی،  وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی 2023-2024-2025 بە فەرمی رادەستی ئەنجومەنی نوێنەران کرا".

ئەلعەوادی ئاماژه ی بەوەشدا، رەشنووسی یاسای بودجه بۆ یەکەمجار به مادده و بڕگه ی نوێوه پەسەندکراون، کە توانای ئاسانکاری بۆ جێەجێکردنی پڕۆژه و پلان و بەرنامەی کارگێڕی و گەشەپێدانی هەیه، هەروەها  دابینکردنی ژێرخان و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.


PM:01:58:18/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو