حەشدی شەعبی: لە کەرکوک و سەڵاحەدین ئۆپراسیۆنێکی فراوان بۆ سەر پێگەکانی داعش دەستیپێکرد
وێستگەنیوز_
لە راگەیەندراوێکدا دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، بەبەشداری سوپای عێراق، ھێزەکانیان و ھێزی ئاسمانی ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان بۆ کێوماڵکردنی "پێگەکانی داعش و بەرقەرارکردنی ئاسایش" لە ناوچە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین دەستیپێکرد.
دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ھێزی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک، ئۆپراسیۆنەکانی رۆژھەڵاتی دیجلە، ھێزەکانی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی و ھێزە ئەمنییەکانی دیکە بەشدارن و ھەڵدەستن بە کێوماڵکردنی ناوچە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئۆپراسیۆنەکەدا پێنج لیوا و یەکەی ئەرکە تایبەتییەکان، یەکەی ئەرکە تایبەتییەکانی کەرکوک، ئۆپراسیۆنەکانی رۆژھەڵاتی دیجلە و ھێزی ئاسمانی سوپای عێراق بەشدارن و سەرەتای ئۆپراسیۆنەکەش لە ناوچە شاخاوییەکانی خورماتوو دەستیپێکردووە.
ئۆپراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەمەبەستی کێوماڵکردنی شانە نوستوەکانی داعش و کەمکردنەوەی تاوانەکانی کوشتنە کە ماوەیەکە لەنێوان پارێزگاکانی سەڵاحەدین و کەرکوک دووبارە دەبێتەوە، ئامانجێکی دیکەی ئۆپراسیۆنەکەش گەڕانەوەی ئارامیی بۆ ناوچەکە و کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئەمنییە کە بەھۆی ھێرشی داعش رووبەڕووی مەترسی بونەتەوە.
AM:11:32:18/03/2023
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت